AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ١٦ ٠٩:٤١

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کانتۆنی فرات:

ژیان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا لە سووریا ئەستەم و سەغڵەتە

ژیان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا لە سووریا ئەستەم و سەغڵەتە

محەمەد شاهین هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری ئیدارەی خۆسەری کانتۆنی فرات ڕایگەیاند کە ژیان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا ئەستەم و نامومکینە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد شاهین هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری ئیدارەی خۆسەری کانتۆنی فرات بە ئاماژە بە ئەوەی کە ژیان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا نامومکینە ڕایگەیاند کە هیچ یاسایەک لەوێ بوونی نییە و ڕفاندنی مرۆڤ، دزی، دەستدرێژی و .. لە ڕۆژدا ئەنجام دەدرێت و بەڕاستی ئێمە نازانین ئەو ناوچە ئەمنەی کە تورکیا باسی لێ دەکات بە چ واتایەکە.

ناوبراو هەروەهاو تیشی کە تورکیا قەیرانی سووریا لە بەرژەوەندی خۆی دەقۆزیتەوە و لە ئاستی جیاوازدا لە ئەو هەلە کەڵکوەردەگرێت.

وتیشی کە ئەوان خەڵکی سووریا فریو دەدەن و خۆیان وەکوو سەرپەرشتی خەڵژی سووریا نیشان دەدەن لە حاڵیکدا پیلانیان بۆ ئەو خەڵکە هەیە.

News ID 46865

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha